تەندروستی كەركوك گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی تری كۆرۆنای راگەیاند.

دكتۆر زیاد خەڵەف بەڕێوبەری گشتی تەندروستی كەركوك رایگەیاندوە:  كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لەسنوری كەركوك بۆ 160 تووشبوو بەرزبووەتەوە .

رونیشكردوەتەوە: 85 تووشبوو لەنەخۆشخانەدا ماونەتەوەو لەژێر چاودێریدان و 72ی تریش چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیە جێهێشتووە”.

ئەوەشی وتووە:  ئەمڕۆ تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لەكەركوك گیانیلەدەستداو كۆی  گیانلەدەستدان بۆ چوار توشبوو بەرزبوویەوە .