خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- ئه‌مرۆ هه‌ینی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خولی نایابی ئافره‌تانی ئینگلیزی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نازناوه‌كه‌شی به‌خشیه ئافره‌تانی یانه‌ی چێڵسی.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی ریگه‌یاند دوای ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی به‌تێكڕای ده‌نگ گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی به‌هه‌ڵپه‌ساردنی خولی تۆپی پێی ئافره‌تان بۆ وه‌رزی 2019-2020 و هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌می له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی دادوه‌رانه‌ی خاڵه‌كان بۆ هه‌ر یارییه‌ك و هه‌روه‌ها دهبزین و سه‌ركه‌وتنیش پشت به ئاستی وه‌رزشی ببه‌سترێت.
به‌م پێیه‌ش خولی نایابی ئینگلیزی به‌خشرایه ئافره‌تانی یانه‌ی چێڵسی و نازناوی به‌شی دووه‌می وه‌رزی 2019-2020 بۆ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلابێت.









