رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات
ئه‌م كچه شۆخه كورده ساڵی (1999 ) له شاری ئاگری له دایك بووه‌و هێشتا ئه‌م منداڵ بووه خێزانه‌كه‌ی كۆچیان كردووه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ ، قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ئه‌نادۆلی ته‌واو كردووه ، سه‌ره‌تا له یوتوب گۆرانیه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه‌و پاشان مامۆستاكه‌ی گۆرانیه‌كی بۆ تۆمار كرد و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بووه خاوه‌نی ( 20 ) ملیۆن لایك ، له ساڵی 2018 چه‌ناڵێكی تایبه‌ت به خۆی كردوه‌ته‌وه له یویتوب ، ئه‌م خاتونه لاوه سه‌ره‌تا ته‌نها به زمانی توركی گۆرانی ده‌چڕی پاشان چه‌ندین گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی به شێوازێكی جوان و سه‌ركه‌وتوو چڕی و بووه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی دیار له كوردستان دا ، ئێستا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ داده‌نیشێ و قوتابی زانكۆیه .. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین .










