نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 42 دۆلار بەرزبووەوە؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ئەندامانی ئۆپێک پڵەس لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کۆببنەوە.
بەپێی ماڵپەڕی بلوومبێرگ، ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 42 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بە رێژەی 5.8% بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش 4.33% بەرزبووەوە و بە 39 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.









