لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پارێزگاری دهۆک ئاشکرای کرد، رەوشی پارێزگاکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپە، بۆیە بڕیاریان داوە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو 24 کاتژمێری دیکە، قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکە کۆتایی پێنەهێندرێت.

فەرهاد ئەترووشی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3-6-2020) رایگەیاند “بەلایەنی کەمەوە بۆ 24 کاتژمێری دیکە، حەزدەکەین خەڵک هاوکارمان بکات و هاتووچۆ نەبێت، تەنیا بۆ ئەو حاڵەتانەی رێگەپێدانیان هەیە، تاوەکو ئەوانەی بەرکەوتووی تووشبووەکانن، هەموویان کۆبکەینەوە چ لە کەرەنتینە، یان لە نەخۆشخانە”.