بەپێی زانیارییە میدیاییەکان،لە سەرەتای خۆپیشاندانەکان لە ئەمریکاوە، پۆلیس لانی کەم نۆ هەزار و 300 خۆپیشاندەری دەستگیر کردووە.
زۆرترین ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە دوو ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس و نیویۆرکن، کە دوو هەزار و 700 کەسیان لە لۆس ئەنجلۆس و هەزار و 500یش لە نیویۆرک دەستگیر کراون.
ئەو خۆپیشاندانانە، کە ژمارەیەک شاری ئەمریکایان گرتووەتەوە، دوای کوشتنی هاووڵاتییەکی رەشپێستی ئەمریکی بە ناوی جۆرج فلۆید ساز دەکرێن، کە رۆژی 25-5-2020 بە دەستی پۆلیسێکی سپیپێست کوژرا.
جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵ، لە شاری میناپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا چووبووە دوکانێک و دراوی 20 دۆلاری بۆ کڕینی کەلوپەل بەکار هێنابوو، بەڵام خاوەنی دوکانەکە گومانی ساختەبوونی دۆلارەکەی کردبوو و پەیوەندیی بە پۆلیس کردبوو.
دوای گەیشتنی بە دوکانەکە، پۆلیسێکی سپیپێست چۆکی خۆی خستبووە سەر ملی جۆرج فلۆید و ئەویش هاواری دەکرد ”ناتوانم هەناسە بدەم“، بەڵام پۆلیسەکە گوێی بە هاواری ئەو پیاوە رەشپێستە نەدا و کوشتی.









