وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 16 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند و دەڵێت،12 پیاو و چوار ئافرەتن.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی: 
دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوینە،
چواردە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠