وەزارەتی تەندروستی رایگهیاند، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا.
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن ٤٩ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێرە.
وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠









