خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی فلۆرینتینۆ پێرێز چه‌ندین بۆندی سه‌ركه‌وتوو و هه‌ندێكی دیكه‌ی شكست خواردووی ئه‌نجامداوه.. كه رۆژنامه‌ی (ئاس)ی ئیسپانی له‌به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كورتی تیشكی خستۆته سه‌ریان.
له‌سه‌رووی بۆنده شكست خواردووه‌كانی ریال مه‌درید بۆندی یاریزانی ناوداری به‌رازیلی ریكاردۆ كاكا بوو كه به (67) ملیۆن یۆرۆ واژۆكرا، هه‌روه‌ها هێنانی ئاسێر ئه‌یارا مێندی به 38.9 ملیۆن یۆرۆ و لۆكاس سێلڤای به‌رازیلی به 14 ملیۆن یۆرۆ. هه‌روه‌ها بۆندێكی دیكه‌ی شكست خواردووی پێریز كاتێك ئیداره‌كه‌ی بۆندی به‌رازیلی دانێلۆی به 31.5 ملیۆن یۆرۆ واژۆكرد، هه‌روه‌ها بۆندی ساموێل واڵته‌ر به 25 ملیۆن یۆرۆ.
له‌هه‌مان كاتدا ریال مه‌درید بۆندی جۆناسات وۆدگێتی به 22 ملیۆن یۆرۆ واژۆكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێن په‌نجه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ بۆندی فابیۆ كوینتراوی پورتوگالی به 30 ملیۆن یۆرۆ كه ناونیشانێكی دیكه‌ی شكستخواردوو بوو.
پاپلۆ گارسیا و كارلیس دیۆگۆ له‌سه‌رده‌می پیرێز هاتنه ریال مه‌درید به 5 ملیۆن یۆرۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامێكیان سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها چیرۆكی شكستی بۆنده‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت به هێنانی گرافیسین به 3.5 ملیۆن یۆرۆ و خامێس رۆدریگرێز به 75 ملیۆن یۆرۆ و پیدرۆ لیۆن به 10 ملیۆن یۆرۆ، كه هه‌مان بڕی بۆندێكی دیكه‌ی شكست خواردوو بوو له‌گه‌ڵ نوری شاهین، به‌بۆچوونی رۆژنامه‌ی (ئاس) هێنانی رۆبینهۆی به‌رازیلی بۆندێكی دیكه‌ی شكستخواردووی مه‌درید بوو كه له‌بری 24 ملیۆن یۆرۆ هاته یانه‌ی شاهانه.
ریال بۆندی یاریزانێكی دیكه‌ی به‌رازیلی سینسینیۆ به 4 ملیۆن واژۆكرد، كه به ناسه‌ركه‌وتوو مه‌زنده كراوه.. هه‌روه‌ها بۆندی ئیزیگیل گارای به یه‌كێك له بۆنده شكستخواردووه‌كان هه‌ژماركردووه كه به 10ملیۆن یۆرۆ هاته یانه‌ی مێرینگێ.









