خەبات: نەبەز روستایی:- هه‌روه‌كو چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئیكاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی به‌فه‌رمی بووه یاریزانی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌ی رایانگه‌یاند كه یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی چووه فه‌ره‌نسا، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه ماورۆ ئیكاردی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی كرد، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی فه‌ره‌نسی متمانه‌یان به‌تواناكانی ناوبراو كرد، كه سه‌ره‌تا یانه‌ی ئینته‌رمیلان 50 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت پاشان 5 ملیۆنی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر تواناكانی ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌ره‌نسی، دوای ئه‌وه‌ی ئیكاردی له وه‌رزی یه‌كه‌می خواستنی له فه‌ره‌نسا توانی 20 گۆڵ بۆ پی ئێس جی تۆمار بكات.
كه سه‌ره‌تا رێككه‌وتنیان وابوو یانه‌ی پاریسی به 70 ملیۆن یۆرۆ به‌ندی كڕینی ناوبراو كارا بكات، به‌ڵام به‌خۆی ڤایرۆسی كرۆنا نرخی یاریزانان گۆڕانیان به‌سه‌ر داهات و دابه‌زین، هه‌روه‌ها هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ له ئیتاڵیا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه یانه‌ی ئینته‌ر ده‌توانێت 15 ملیۆنی زیاده وه‌ر بگرێت ئه‌گه‌ر یانه‌ی پاریسی ئیكاردی له‌وه‌رزی داهاتوو بفرۆشێته یه‌كێك له‌یانه‌كانی ئیتاڵیا.









