جیهاد کازم، وتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مەدەنی عێراق، بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگەیاندووە، هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرەتای مانگی داهاتوو دورە لەراستیەوە.

باسیلەوەشكردووە، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەخایەنێت، بەڵام مانای ئەوە نییە، سەرەتای مانگی داهاتوو، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، بەڵکو شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی، بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، 22ی ئەم مانگە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ئایار، درێژه‌ بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دەدرێت.