دەربارەی دوواین قۆناغەکانی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌نووسی بەڕێوەبرد.
د.سامان ئاماژەی بەوەکرد: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه، ئه‌مڕۆ لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەزیری ناوخۆ کۆدەبینەوە، هەڵسەنگاندن و ئاسانکاری زیاتر بۆ کردنەوەی شوێنی دیکە دەکرێت، چونکە بە گرنگی دەزانین کە ئەم هاوسەنگییە لەگەڵ ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان گرنگە و لە قۆناغەکانی مانگی رابردووش‌دا بابەتی کردنەوەی شوێنەکانی پێداویستی رۆژانە و خۆراک کرابونەوە.
وتیشی: بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ئەمڕۆ سەرقاڵی ئەوەین کە کار لەسەر ڕوونکردنەوەکەی وەزیری ئەوقاف بکەین و ڕێنماییەکانی تەندروستی ئامادەیە و بۆ ئەوەی لە کاتی کردنەوەی مزگەوتەکان رێنماییەکان لەبەرچاو بگرن.
د. سامان ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ڕەوشی باشی کۆرۆنادایە و ترسناکییەکە لەکاتی ئێستادا نەماوە، بەڵام لە وڵاتانی دیکە و جیهان مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە و دەبێت پابەندی رێنماییەکان بین و ئومێدمان وایە هاوڵاتییان هاوکاربن، ئەمڕۆ پێنجەمین ڕۆژە هیچ حاڵەتێک نەبووە و هەندێک ئاسانکاری دەکەین و بڕیاردەردەچێت لە بارەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانیش .
دكتۆر سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان كردوه له‌سه‌ر ئاسانكاری زیاتر بۆ خه‌ڵك. وتیشی هاتوچۆی نێوان شار‌و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێته‌وه بازاڕه میللیه‌كانیش ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شى وت: هه‌ر ئه‌مرۆ ڕێنمایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نێردراوه بۆكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان.









