خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- یانه‌ی هێرتا به‌رلینی ئه‌ڵمانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی سالۆمۆن كالۆی سزادا به‌دوورخستنه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی مه‌شقه‌كان، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته ڤیدیۆیه‌ك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هێرتا به‌رلین كه له ركابه‌رییه‌كانی خولی تۆپی پێی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كات، سالۆمۆن كالۆی سزادا و رێگه‌ی پێنادات له یه‌كه مه‌شقییه‌كانی یانه‌كه‌ی ئاماده‌بێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره له ئه‌كاونتی خۆی گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا به‌گالته‌وه ته‌وقه له‌گه‌ڵ یاریزانان ده‌كات و به‌ده‌نگێكی به‌رزه‌وه گالته به ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌كات، هه‌ر ئه‌و یاریزانه له‌گرته‌كه‌یدا ره‌خنه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی یاریزانان ده‌گریت كه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه یانه‌كه‌ی مووچه‌ی كه‌مكردوونه‌ته‌وه.










