فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیاند، شەممەی داهاتوو، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
راشیگەیاند، رێکارەکانی حکومەت بە پێچەوانەی وڵاتان، زووتر جێبەجێکران ئەمەش وایکرد کەمترین زیان بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، نابێت کێشە سیاسییەکان داخڵ بە حکومەت بکرێن.
فازڵ میرانی له‌و سه‌ردانه‌یدا ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پارێزگا و ئیداره‌كانی دیكه كرد كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ره‌نگاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌وه و به گرتنه‌به‌ری بڕیرا و رێكاره‌كان هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیان پاراست و رێگه‌یان نه‌دا ڤایرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتگیر بڵاوببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كە رێکارەکانی حکومەت بە پێچەوانەوەی وڵاتان، زووتر جێبەجێکران ئەمەش وایکرد کەمترین زیان بکەین.
له باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقه‌وه فازڵ میرانی رایگه‌یاندووه، پێویسته عیراق حكومه‌تی هه‌بێت، چونكه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆی هه‌رێمدا به‌هێزبن، ئه‌وكات به‌غدا ناتوانێت ئه‌وه‌نده مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێم بسه‌پێنێت.









