وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی رای گەیاند، سبەی سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠، مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٠ خەرج دەکرێت.

هاوکات ئاشکرا کرا کە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠، مووچەی هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە دابەشکردنی مووچەی پزیشک و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد.

پێشتر سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابوو، بەپێی ئەو توانا داراییەی لەبەردەستدایە، مووچەی مانگی ئایاری ٢٠٢٠ دابەش بکرێت.