بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرای کرد، سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن بەغداوە و ئاشكراشی دهكات، ئەمڕۆ یان سبەینێ مووچە خەرج دەکرێت.
فازل نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: “لەڕووی یاساییەوە ھیچ بەھانەیەک بۆ راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نییە، بەڵام بەغدا بەگوێرەی یاسای ئیدارەی ماڵی، خالی پێنجەم، لە بڕگەی 27، رایگرتووە، کە ئەویش باس لە راگرتنی مووچەی ھەرێمی کوردستان ناکات”.
بەگوێرەی ماددەی 13ی یاسای ئیدارەی ماڵی، ھەرکاتێک بودجە پەسەند نەکرا، ئەوە یەک لەسەر دوازدەی ساڵی پێشتر خەرج دەکرێت.
فازل نەبی، له لێدوانهكهیدا بۆ ماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاندووە: “ژمارەیەک پەرلەمانتار سکاڵایان کردووە لەسەر ناردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان و لەسەر داوای ئەوان ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی بۆ راگرتنی مووچە کردووە”.









