مەلەك ڕۆژهات، خانمە گۆرانیبێژی كورد، خەریكی بڵاوكردنەوەی چەند بەرهەمێكی نوێی هونەرییە و دەڵێت چاوەڕوانی باشتربوونی بارودۆخەكە دەكەم.

مەلەك، لەبارەی كاری نوێی هونەرییەوە  ڕایگەیاند: “چەند كارێكی نوێی هونەریم لەبەردەستە، كە تایبەت و نوێن، بارودۆخەكە باشتر بێت، بڵاویان دەكەمەوە”.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، ئاشكراشی كرد، دوای كۆنترۆڵكردنی پەتای كۆرۆنا و بارودۆخی تەندروستیی ئاسایی ببێتەوە، دێتەوە هەرێمی كوردستان و گوتیشی: “پلانم داناوە كارەكانم لە هەولێر بڵاو بكەمەوە”.

مەلەك ڕۆژهات، خانمە هونەرمەندێكی دیاری باكووری كوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە .