پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە غازی سروشتیی هەرێمی کوردستان شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن.
د. رێبوار بابکەیى ئەندامی لێژنەى وزە و سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان رايگەیاند: “لە دوایین سەردانى شاندى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا،غازى سروشتى هەرێمی کوردستان گفتوگۆى لەبارەیەوە کراوە چونکە بە لاى حکوومەتى ناوەندەوە ئەو بابەتە گرنگە و دەیانەوێ سوودى لێوەربگرن، چونکە غازى سروشتى یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکان و حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە دروستکردنى وزەی کارەبادا سوودی لەم سەرچاوە بینیوە”.
راشیگەیاند: “بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسى غاز بڕیارە شاندێکى تەکنینکى حکوومەتى هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا بکەن، رەنگە حکوومەتى ناوەند نیازى ئەوەى هەبێت سوود لە غازى سروشتى هەرێمی کوردستان وەربگرێت بۆ بەکارخستنى وێستگەکان و دەستکەوتنى وزەى کارەبا”.
ئاماژەى بە ئەوەش کرد” هەرێمى کوردستان دەوڵەمەندە بە غازى سروشتى کە یەکێکە لە سەرچاوە سروشتییە گرنگ و ستراتیژییەکان، ئەمەش بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە چونکە ئەمڕۆ کڕیارانى غازى سروشتى زۆرن لە جیهان، دەوڵەتانی دراوسێش چاویان بڕیوەتە غازى سورشتى هەرێمی هەرێمی کوردستان”.









