ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکانی بریتانیا بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە ٢٠ هەزاری تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستیی بریتانیا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١٣ حاڵەتی تازەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکە گەیشتووەتە ٢٠٣١٩ کەس.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٩١٣ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بریتانیا تۆمار کراوە و کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ ١٤٨٣٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.