به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌ی گشتی عێراق له‌ئێستادا ته‌نها به‌شی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، بۆ مانگی داهاتو حكومه‌ت ناتوانێت موچه دابین بكات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌نگین رێكانی رایگه‌یاند، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردوه، بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت، وتوشیەتی داواكاری بۆ راگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌بیانوی راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت نایاساییه، له‌كاتێكدا به‌ده‌ق له‌ناو یاسای بودجه‌دا هاتوه كه ره‌وانه‌كردنی موچه په‌یوه‌ست نیه به‌راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم به‌به‌غداده‌وه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی عێراق هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، داهاتی ئێستای به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌نها به‌شی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، كێشه‌ی گه‌وره له‌مانگی داهاتودا روبه‌روی عێراق ده‌بێته‌وه، چونكه شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌یه و ناتوانێت مانگی داهاتو موچه‌یان بۆ دابین بكات.
به‌نگین رێكانی ئاشكرایكردوه، ژماره‌یه‌ك پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ری كاتی دۆخه‌كه خراونه‌ته‌ڕوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی قه‌رز كه ئه‌وه‌ش قورسه.










