سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رۆژی یەکشەممە 26-4-2020، پێکهاتەی کابینەکەی، پێشکەشی لایەنەکان دەکات.
ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ناکۆکییەکان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، تەنیا لەناو لایەنە شیعەکاندایە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژەکردن بەوەی، مستەفا کازمی رۆژی یەکشەممە (سبەی) ئەندامانی کابینەکەی پێشکەشی لایەنە عێراق دەکات، رایگەیاندووە، بەشێک لە لایەنە شیعەکان بەشێک لە کاندیدی وەزارەتەکان بەتایبەت وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا، پیشەسازی، دارایی و ناوخۆ، رەت دەکەنەوە .









