به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى 4 ى 2020 ،  ئاسمان له‌ نێوان نمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماو له‌پارێزگاكانى هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ،  له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 26 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ،  له‌سلێمانی 24 پله‌ و  له‌ دهۆك 23 پله‌، له‌كه‌ركوكیش 29 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

 كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ و هه‌ندێ جار هه‌وره‌ بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و  پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.

1211