له يادى 46 ساڵه‌ى بۆمبارانى قه‌ڵادزێدا له‌لايه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه، كه تيايدا زانكۆى سلێمانى به ئامانج گيرا و ژماره‌يه‌ك قوتابيى زانكۆ و هاونیشتمانیانی قه‌ڵازدێ شه‌هيدبوون، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ “به رێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانی زانکۆی سلێمانی و هاووڵاتییانی قه‌ڵادزێ ده‌که‌ینه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە “له یادی 46 ساڵه‌ی بۆمبارانی قه‌ڵادزێدا، به رێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانی زانکۆی سلێمانی و هاووڵاتییانی قه‌ڵادزێ ده‌که‌ینه‌وه، که بوونه قوربانیی تاوانێکی تری دڕندانه‌ی رژێمی به‌عس. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان داده‌نوێنین، هه‌میشه یادیان به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه”.
46 ساڵ لەمەوبەر و لە 24-4-1974 چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس بۆردوومانی قەڵادزێیان کرد و بەو هۆیەوە 467 هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون، کە بەشێکیان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لەترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.










