ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە دوو ملیۆن و 726 هەزار و 189 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ هەینی 2٤– 4-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان هەیە بریتین لە؛

– ئەمریکا، 886 هەزار و 709 کەس

– ئیسپانیا 213 هەزار و 24 کەس

– ئیتاڵیا، 189 هەزار و 973 کەس

– فەرەنسا، 158 هەزار و 183 کەس

– ئەڵمانیا، 152 هەزار و 129 کەس

– بەریتانیا، 138 هەزار و 78 کەس

– تورکیا، 101 هەزار و 790 کەس

– ئێران، 87 هەزار و 26 کەس

– چین 82 هەزار و 804 کەسە

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، زۆرترین ژمارەی مردووان لەم وڵاتانەیە؛

– ئەمریکا، 50 هەزار و 243 کەس

– ئیتاڵیا، 25 هەزار و 549 کەس.

– ئیسپانیا، 22 هەزار و 157 کەس

– فەرەنسا، 21 هەزار و 856 کەس

– بەریتانیا، 18 هەزار و 738 کەس

– بەلجیکا، شەش هەزار و 490 کەس

– ئەڵمانیا، پێنج هەزار و 575 کەس

– ئێران، پێنج هەزار و 481 کەس

– چین، چوار هەزار و 632 کەس

– تورکیا، دوو هەزار و 491 کەس

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 749 هەزار و 660 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.