ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر زیاتر له 21 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/4/2020، سێ هه‌زار و 968 كه‌سى دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له ئیسپانیا گه‌یشته 204 هه‌زار و 178 كه‌س.
هه‌ر له ئیسپانیا 430 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون و كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 21 هه‌زار و 282 كه‌س.
هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له ئیسپانیا 80 هه‌زار و 587 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.









