خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- له‌سوپرایزیكی كێشی قوریدا، پاڵه‌وانی شه‌تره‌نجی جیهان له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕێكی 16 ساڵاندا بریندار ده‌كرێت.

عه‌لی ره‌زا فیرۆزا ئه‌و كوره‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌ی وڵاتی ئێران له‌ یاری كۆتایی پێشبركێی خێرادا له‌ ئینته‌رنیت، توانی له‌ ماگنۆس كارلسنی نه‌رویژی و پاڵه‌وانی جیهان به‌ ئه‌نجامی 8.5-7.5 بباته‌وه‌، ئه‌م شه‌تره‌نجزانه‌ تازه‌پێگه‌یشتووه‌ دووه‌م بچوكترین یاریزانی ئێرانییه‌ پۆڵینی فیدا به‌ده‌ست ده‌هێنیت.

ماگنۆس به‌رله‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه‌دا ماگنۆس به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به‌ فه‌یروزا نه‌كرد و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ بۆمن، دوای دۆڕاندنیشی له‌و یارییه‌دا كه‌ 90 خوله‌كی خایاند، ماگنۆس رێزی لێگرت و به‌پاڵه‌وان ناوی برد و رایگه‌یاند كه‌ شایسته‌ی بردنه‌وه‌كه‌ بوو، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی فه‌یروزا سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كه‌ گوتی 50:50 بوو بۆ هه‌ردوولا، پیم وانیه‌ من له‌و به‌هیزتربووم، به‌ڵام دواجار به‌خت یاوه‌رم بوو.

جیی باسه‌ ئه‌م دوو شه‌تره‌نجزانه‌ بڕیار وایه‌ له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ له‌ریگای ئینته‌رنیته‌وه‌ جارێكی تر له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كدا به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه‌ كه‌ كارلسن ریكی ده‌خات و تیایدا باشترین 8 یاریزان به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌های خه‌ڵاته‌كه‌ش 250 هه‌زار دۆلاره‌.