نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی 33یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند:  ‫سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی نه‌مری کیمیابارانی بالیسان، شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی که‌ به‌رله‌ ٣٣ ساڵ له‌ ١٩٨٧/٤/١٦ بوونه‌ قوربانیی ده‌سپێکی تاوانه‌کانی کیمیابارانی به‌عس له‌ کوردستان.

سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌ ڕێز و شکۆوه‌ یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌، سڵاو له‌ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان.