وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 28 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی
15 نیسان ٢٠٢٠