ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئامارێکی نوێی ئازادکراوان بە دەستەبەری و سزادراوانی لە پارێزگاکان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی داوەریی لەسەرە، تێیدا لیستێک بڵاو کراوەتەوە کە ئاماری نوێی ئازادکراوانی سزادراوانی بە مەرجی ڕاگەیاندووە.
لەو لیستەدا دەردەکەوێت لە ڕێکەوتی 2020.4.5 هەتا 2020.4.13 لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سێ پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، دهۆک و سلێمانی و قەزای کۆیەی، دادگای لێکۆڵینەوەی سۆران و دەشتی هەولێر و دادگای گەرمیان، زیاتر لە ٣٠٠ بەندکراوی سزادراو ئازاد کراون.
لە نووسراوەکەدا کە وێنەیەکیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، لە ماوەی هەشت ڕۆژدا ٨١٦ دەستبەسەرکراوی سزادراو بە مەرج لە هەموو هەرێمی کوردستان ئازاد کراون.










