خه‌بات: رانیار دڵشاد:-
هونه‌رمه‌ند وشیار مه‌غدید یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه چه‌ندان ساڵه خزمه‌ت به‌بواری هونه‌ری كوردی ده‌كات، ئه‌و له ئه‌وروپا ده‌ژیت، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختی ژیان و كاركردن ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه گۆرانی نوێ تۆمار بكات، بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له‌كاری هونه‌ری دابڕاوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڤرێستی خوارزای دوێتێكیان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرده‌وه.
له‌باره‌ی نوێترین كاریانه‌وه هونه‌رمه‌ند وشیار مه‌غدید بۆ خه‌بات گووتی: دوای 15 ساڵ دابڕان له كاری هونه‌ری بۆ ئه‌مجاره، كارێكی نوێم له‌گه‌ڵ كاكه هه‌ڤرێستی خوارزام دوێتێكمان تۆماركرد، ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌مان به‌ناوی “بڕۆ” كاری تێكستی رێبوار ته‌ها، میلۆدییه‌كه‌ی هی خۆمه، كاری تۆماركردنی له ستار ستۆدیۆ به‌ده‌سته ره‌نگینه‌كانی كاكه جێگیر سه‌باح تۆماركراوه، كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ش كاكه یوسف له‌شكری ئه‌نجامیداوه.
له‌باره‌ی سپۆنسه‌ری كاره هونه‌رییه‌كه‌یانه‌وه وشیار مه‌غدید بۆ خه‌بات گووتیشی: لێره‌وه سووپاسی هه‌ریه‌ك له تۆڕی میدیایی كوردماكس و ئه‌ستێره بیوتی سه‌نته‌ر ده‌كه‌م بۆ سپۆنسه‌ركردنی به‌رهه‌مه‌كه‌مان.
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری دیكه‌ی هونه‌رییان وشیار مه‌غدید گووتی: هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ده‌خوازم، هیوادارم خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی بكه‌نه ئامانجی سه‌ره‌كییان، دوای تێپه‌ربوونی ئه‌و دۆخه كاری دیكه‌ی هونه‌ریمان ده‌بێت و ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به‌كاری هونه‌ری.









