وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئەنجامی پشكنینەكانیان پیاوێكی تەمەن 65 ساڵ لەدەربەندیخان توشی كۆرۆنابووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.
باسلەوەشكراوە، ئهو حاڵهته پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.








