پەریهان عومەر
سەرەتای سەر هەڵدانی کۆرۆنا لە وڵاتی چین لە شاری وەهان بوو، دوایی بەجیهاندا بڵاوبوویەوە و سنوری کیشوەرەکانی بڕی، بوو بە هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی تا ئێستا بە هەزاران کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە بوون، بەتایبەت وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا، کە ڕۆژانە سەدان کەس گیان لەدەست دەدەن، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە بێبەش نەبوون، کاتێک ئەم ڤایرۆسە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد بە هەوڵ و کۆششی حکومەتی هەرێم بەگرتنە بەری ڕێ و وشوێنی تەندروستی و ئەمنی توانیان تا ڕادەیەک ڕووبەڕووی ئەم ڤایرۆسە ببینەوە، کە بەراورد بەوڵاتانی تری جیهان کەمترین مەترسیمان هەیە.
کۆڕۆنا کاریگەری کردۆتە سەر دەروونی مرۆڤ، ئەم ڤایرۆسە سەڕەڕای کوشندەیی و زووبڵاوبوونەوەی کاریگەری دەروونیشی دروست کردووە و مرۆڤی توشی نائومێدی و شەڵاژاوی زۆر کردووە، وای کردووە هەمووکاتەکان بە ترسەوە ژیان بگوزەرێنت.
هەروەها لەلایەنی ماددی کۆرۆنا کاریگەری ماددی دروست کردووە لە سەر کۆمەڵگا، وای کردووە کە خەڵکێکی زۆر تووشی بێ کاری و گوزەرانی ناخۆش بێت کردەوە ژیانی زۆر خێزانی خستۆتە مەترسیەوە و داهاتی دارایی نەهێشتووە، کە ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر بژێوی ژیانی خێزانەکان دروست کردووە، سەرەڕای دروست بوونی کێشەی خێزانی، هەموو ئەو زیانانەی کە باسمان کرد ئەگەر کۆرۆنا سوودێکی هەبێ تەنها کۆکردنەوەی خێزانەکانە لە دەوری یەکتر.









