خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
لیۆ مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه ریز و سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی تیمی پزیشكان كرد كه ئه‌ركه‌كانیان له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌گیانی له‌خۆبردووییه‌وه راده‌په‌ڕێنن.
مێسی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له ئه‌نستیگرام نزسیزیوتی: دوای كۆتایی هاتنی هه‌فته‌ی جیهانی كارمه‌ندان له بواری ته‌ندروستی ، سوپاسێكی گه‌وره‌یان له‌راپه‌ڕانتدنی كاره‌كانیان بۆ ده‌نێرم، هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌وانه پاڵه‌وانی ونن كه دوور له خێزانه‌كانیان شه‌وو رۆژ به‌رگه ده‌گرن له‌پێناو سه‌لامه‌تی خێزانه‌كانمان، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌رده‌وام چاودێری ئافره‌تانی دووگیان ده‌كه‌ن و پارێزگاری له سه‌لامه‌تیی گیانی منال و لاوه‌كان ده‌كه‌ن.
جێی باسه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی له‌سه‌ر زاری مێسی بڵاویكردۆته‌وه كه له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه و رایگه‌یاندووه كه مێسی ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بردنه‌وه زه‌حمه‌ته، و زیاتر چێژ له به‌ده‌ستهێنانی ده‌بینی، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه بمێنیته‌وه هه‌موومان براوه‌ین، پابه‌ند ده‌بین.









