خەبات: پەریهان عومەر:-
هونەرمەند شیراز جلال لە ساڵی (1989) لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، ئەو لەچەند شارێکی تری کوردستان ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی کچ و کورێکە.

لەبارەی رەوشی ئێستا و بینەری دراماکانی کوردی، هونەرمەند شیراز جەلال بۆ خەبات گووتی: لەبەرامبەر بینەری دراما کوردییەکان، دراما بیانییەکان زۆرترین بینەریان هەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی بەرهەمێنانی درامای کوردی، چوونکە وەکو پێویست گرنگی تەواو بە هونەرمەندانی کوردستان نادرێت، بۆیە داواکارم هونە ری کوردی پشتگوێ نەخرێت.
لەبارەی کارکردنی ئافرەتان لە بواری هونەرخاتوو شیراز جەلال بۆ خەبات گووتیشی: بەڵێ بەدڵنیاییەوە قورسە، چوونکە ئێمە لە کوردستان ئەژین ئەبێت بە دڵی بینەربین ئەگەرنا ڕووبە ڕووی ڕەخنەی زۆرئەبینەوە.

لە بارەی کارەی تازەی هونەری و کاری موزیک خاتوو شیراز جەلال بۆ خەبات گووتی: بەخۆشحاڵیەوە چەند کاری تازە هەیە بەڵام هێشتا دەستمان بەوێنەگرتن نە کردووە، لە ئێستادا خەریکی وێنەگرتنی فیلمێکی سینەماین، لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش درامای پەلکە زێڕینە پەخش ئەکرێت کە هەر ئەلقە و باس لە بەسەرهاتێک ئەکات، جگە لەنواندن خەریکی کاری موزیکشیم.