جێگری پارێزگاری هەولێر ڕاى دهگهیهنێت، ئەو گەڕەکانەی بەهۆی هەبوونی چهند حاڵهتێكى تووشبوون به پهتاى کۆرۆنا داخرابوون، دەکرێنەوە.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “ئەو گهڕەکانەی لە هەولێر داخرابوون، كه ژمارهیان 13 گهڕهك بوو، دەکرێنهوە و ئاسایی دهبنهوه”.
گوتیشى: “کردنەوەی ئەو گەڕەکانە دوای کۆتاییهاتنی پشکنینەکان دێت و ڕاسپاردەی تیمەکانی تەندروستیش بوو کە بکرێنەوە”.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی کۆڕۆنا، بە تایبەت بەهۆی دوو پرسە، گەڕەکەکانی: کانی گەنی، ئاڵتوون سیتی، شێخ ئەحمەد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ى گوڵان، ژیان، زیلان ستی، 94ی باداوە و چەند شوێنێکی دیكه لە شاری هەولێر داخرابوون .









