بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، سەرچاوەیەكی بەرپرسی سعودیە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەكەی ڕاگەیاند ئامانج لە بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەرگرتنە لە تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا.
ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو پادشای سعودیە بڕیاری دا بۆ ماوەی 21 ڕۆژ هاتووچۆكردن لەسەرتاسەری وڵاتەكەی قەدەغە بكرێت.
هەر لە چوارچێوەی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی كۆرۆنا، نوێژی كۆمەڵ و هەینی لە تەواوی مزگەوتەكانی سعودیە راگیراوە، جگە لە هەردوو مزگەوتی مەككە و مەیدنە نەبێت كە ئەویش ژمارەیەكی كەمی نوێژخوێنان ئامادەی دەبن.









