خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
فریتز كیله‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا پێی وایه‌ یانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تووشی ئیفلاس بوون ده‌بن، به‌ڵام هێشتا هیوایه‌كی هێشته‌وه‌ كه‌ وه‌رزه‌كه‌ له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌ ته‌واو بكرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له‌ لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی فینكس رایگه‌یاند: پیم وانیه‌ كه‌ بارودۆخی ئێستای یانه‌كان دوای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ به‌مشیوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌بێت، ئه‌وا یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌ڵمانیا تووشی ئیفلاسی ده‌بن، هه‌روه‌ها بۆ یانه‌ پله‌ دوو و سێیه‌كانیش خراپتر ده‌بیت.