خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا گلۆپی سه‌وزی بۆ یانه‌كان هه‌ڵكرد به‌ده‌ستكردنه‌وه به‌مه‌شقه‌كان، به‌ڵام به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنیكی پیویست و خۆپاریزی له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
یانه‌ی بایرن میونشن به‌رله‌یانه‌كانی تر ده‌ستی به‌مه‌شقه‌كان كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك جارانی پێشوو نا، به‌ڵكو رێنماییه‌كان په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و نابێ به‌ركه‌وته له‌نێوانیان رووبدات، بۆ ئه‌مه‌ش گرووپ گرووپ، كه هه‌رگروپه‌ی نابیت له 3 یاریزان زیاتر بێت.
ئه‌گه‌رچی یانه‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر مه‌شقه‌كانیان، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا هیچ واده‌یه‌كی دیاری نه‌كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی وڵاته‌كه‌ی.









