خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی كۆچی دوایی دایكی پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌ی به‌تووشبوونی به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا له ناوچه‌ی مانریسا له‌به‌رشلۆنه راگه‌یاند.
دۆلۆرز سالاكاریۆی ته‌مه‌ن 82 ساڵ كه ده‌كاته دایكی گواردیۆلا، دوای تووشبوونی به قایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ریمی كه‌تالۆنیا گیانی له‌ده‌ستدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌ی مان سیتی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی یانه‌كه‌ی ئاراسته‌ی گواردیۆلاو خانه‌واده‌كه‌ی كرد.









