شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك كچی ئەو كابرایەی لە گەرەكی كاریزانی هەولێر كۆچی دوای كرد بوو لە لایان تیمەكانی تەندروسی و هێزە ئەمنیەكانەوە بران بۆ كەرنتین بە گومانی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆس و نەخۆشی كۆرۆنا بووبێتن .
سەبارەت بەمەش سەرچاوەیەكی تایبەت كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكی بە ڕۆژنامەی خەباتی گووت : ئەو خانەوادەیە لە ئێستادا لە نەخۆش خانەی ئازادی فێركاری كەركووك كەرەنتین كراون وچاوەڕێ دەكرێت پشكنینەكانیا بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت هەڵگری ڤایرۆسەكەن یان نا چونكە ئەوە كچی ئەو پیاوەیە كە لە گەڕەكی كارێزانی هەولێر كۆچی دوای كردوە “.
سەرچاوەكە گووتیشی ئەو خانەوادەیە لە 5 كەس پێكهاتوون ئێستا هەموویان لە یەكتری جیا كراونەتەوە لەلایان تیمەكانی تەندروستیەوە خراونەتە ژێر چاودێر ی ئەمە بۆ رێگرتنە لە نەخۆشی و ڤایرۆرسی كۆرۆنایە لە شارە كەركووك و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە .
سەرچاوەكە گووتیشی كە ئەو خێزانە پاش ئەوەی چوونە بۆ هەولێر بەژداریان لە پرسەكەی گەڕەكی كارێزان كردوە خۆیان پەیوەندیان بە تیمەكانی تەدروستی كردوە گووتوویانە ئێمە لە هەلێر بووین و ئێستا گەڕاوێنەتەوە بۆ كەركووك .
هەر سەبارەت بەمەش دلێر سەمەد شوانی ئەندامی شانەی قەیرانەكانی تەندروستی كەركووك لە لێدوانێكی تایبەتی بە رۆژنامەی خەباتی گووت” كە تاكو ئێستا لە شاری كەركووك 21 كەس تووشی ئەم ڤایرۆرسە بوون 10 كەسیان چاك بوونەتەوە 10 تریان لە ژێر چاودێری پزیشكن و 1 هاووڵاتیەكیش گیانی لە دەست داوە مردوە “.
دلێر گووتیشێ ئێمە داوا لە هاووڵاتیانی شاری كەركووك دەكەین كە لە ماڵەكانی خۆیان بمێنەوە هەر چەندە بەشێویەكی زۆر باش تاكو ئێستا توانویانە پابەندی بڕیارەكان بن هەروا بەردەوام بن بۆ ئەوەی بتوانین بە باشی ڕێگری لەم ڤایرۆسە بكەین و بەسەریدا زاڵ بین .
ئارام شێركۆ _ خهبات









