دووشەممە نووسینگەی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرای كرد سەرۆک وەزیران دوای تێکچوونی باری تەندروستی، گوازرایەوە بۆ ژووری چاودێریی چڕ، بەم هۆیەوە كارەكانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رادەستی وەزیری دەرەوە كران.

بە پێی میدیاكانی بەریتانیا، جۆنسن بە هۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆناوە، جارێكی تر تەندروستی تێكچووە و لە دۆخێكی خراپدایە، ئێستا لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی ساینت تۆماسە لە لەندەن.

جۆنسن چەند ساتێك پێش تێكچوونی باری تەندروستی، ئەركەكانی سەرۆك وەزیرانی بە دۆمینیك راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سپاردووە.