خه‌بات: په‌ریهان عومه‌ر:-
هونەرمەند بەیان عەلی لە ساڵی (1970) لە گه‌ره‌كی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی 1992 پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانە تەواوکردووە، بەردەوامە لەکاری هونەری و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی وەرگرتووە لەساڵی 1994 لە هەولێر، ئەو کارە شانۆییانەی کاری تیاکردووە، حەمەدۆک ،تەم تومان،گۆرستانێکی نوێ ،کوێخا،ئەفسانەی ئەوین، پلانی پیرەکان، هەروەها لەکۆمەڵێ فیلمی، هه‌ریه‌ك له‌وانه شیرن و فەرهاد، نامۆ ،گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم له درامای تیڤی ،خۆرنەوەزان، خەمی چۆلەکاکان،گەردەلول، دوا یڕیاری یەعقوب، مناڵەکانمان، یاساکانی ژیان، بەشداریکردووە.
خاتوو به‌یان عه‌لی باس لەهونەر دەکات و دەلێت: هونەر بەهرەیە و زمانێکی جیاوازە، گوزارشت لەخۆی ده‌کات، پێویستێكه لەپێویستیەکانی ژیان وەکو ئاو و خۆراک بۆ مرۆڤ پێویستە، هونەر جوانی و پاکی رۆحە.
له‌باره‌ی درامای كوردی خاتوو به‌یان عه‌لی گووتیشی: بینەری درامای کوردی لەبەر زاڵبوونی دراما تورکیەکان و بیانیەکان کەم بۆتەوە، کاریگەری كردووه‌ته سه‌ر بێهێزی زۆربەی دراما کوردییەکان.
له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی بینه‌ری درامای كوردی خاتوو به‌یان ده‌ڵێت: دەبێت لە تێکستەوە دەست پێبکرێت، تێکستەکان باس لەواقع و ژیانی خەڵک بکات، بینەر خۆی له دراما و شانۆی كوردیدا ببینێتەوە و لەگەڵ رووداوەکان بژی.









