بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادیر و كارمەندانی رۆژنامەی(خەبات)

بە بۆنەی(61)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) پیرۆزبایی لە بەرێزتان و خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامەكەتان دەكەین، هیوای بەردەوامی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

رۆژنامەی خەبات لە داكۆكیكردن و خستنەڕووی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا مینبەرێكی راستەقینە بووە بۆ گەیاندنی مافی گەلەكەمان و كۆكەرەوەی دەنگی ئایدیۆلۆژیا جیاوازەكان بووە ، هاوكات لە خزمەتكردن بە پرسی ئافرەتان و گەنگەشەكردنی بابەتە كۆمەڵایەتیەكان توانیویەتی پرەنسیپەكانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگەكەماندا بچەسپێنێت.

بەهەمان شێوە لە مێژووی راگەیاندنی كوردیدا رۆژنامەی خەبات ڕۆڵێكی بەرچاو و مەزنی هەیە لە پێشخستنی رۆژنامەگەری كوردیدا و هەمیشە بەرپرسیارانە ئەرك و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانیان پەیڕەوكردوە ئەمەش بۆتە شانازییەك بۆ ئەو كەسانەی بەشدارن لەم دەستكەوتە گەورەیەدا.

دووبارە ئەم یادە مەزنەتان لێ پیرۆز دەكەین و ئومێد دەكەین هەمیشە كاروانی خەبات بەردەوام بێت.

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
٤ی نیسانی ٢٠٢٠