خهبات: پەریهان عومەر:-
هونەرمەند شایی ڕەزا لەساڵی (1992) گەڕەکی سەرشەقام لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی سینەمایە، وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات هەر لەمنداڵییەوە خولیای هونەربووە و توانیوویەتی لە چەندین فیلم و دراما و کورتە فیلم بەشداربێت، بەشێک لەو درامایانەش کە بەشداری تێداکردووە ( گەرمیان و کوێستان، سایە ، سەراب، چپەی ڕابردوو، چیرۆکەکانی ژیان )بەدەر لەوانەش لەچەندین کاری هونەری تریش بەشداریکردووە.
شایی ڕەزا، لەدیدارێكدا لهبارهی كاری ئێستای هونهر و دۆبلاژ بۆ خەبات گووتی: ئەوەی ئێستا هەیە هەمووی هەوڵە بۆ ئهوهی فوڕمێک بۆ هونەری کوردی دروست بکەین، دراما دۆبلاژکراو لەهەموو شوێنێ هەبێ زۆر ئاساییە، من خۆم 14ساڵە خەریکی کاری دۆبلاژم، بەڵام لهبهر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر گەلەکەمان، بایکۆتی كاری دۆبلاژ و کاری تورکیم کرد.
لهبارهی نوێترین كاریان لهبواری دراما و كورته فیلم و گهیاندنی پهیام لهو رێگهیهوه شایی رهزا گووتیشی: بینینی هەموو ڕۆڵێک شوێن لەلای ئەکتەر بەجێ دههێڵێت، ئەگەر بەڕاستی نواندن بکات و بیەوێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە هونەرمەند چۆن پەیامەکە دەگەیەنێت، له ئێستادا ههندێ کاری تازەم لە بواری دراما و کورتە فیلم بەڕێوەیە.










