بەبۆنەی61مین ساڵرۆژی بەئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی پیرۆزبایی لەبەرێزان سەرنووسەر و بەرێوبەری نووسین و ئەنجوومەنی کارگێڕی و تەواوی رۆژنامەنووسان و کارمەند و کادیران و خوێنەرانی رۆژنامەی خەبات دەکات، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنی لە ئەرکی پیشەییانەی رۆژنامەوانیان وەک ئەرکێکی نیشتمانی بۆ دەخوازێت.
بەرێزان.. رۆژنامەی خەبات وەک زمانحالی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای تێپەڕبوونی 61 ساڵ کۆشش و ھەوڵدان، ئایندەی بەردەم رۆژنامەکە پڕبەخششبێت و پەیامی نیشتمانی و نەتەوەیی و فەرھەنگی و دیموکراسی و برایەتی و بە مەدەنیکردنی کۆمەڵگا، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، هەروەک بەپراکتیک لەرابردوو بەرجەستەتان کردووە بەردەوامبێت، هەروەها رۆژنامەی خەبات هەمیشە بەبابەت و نووسینەکانی سەکۆیەک بووە بۆ بەهێزکردنی ئینتیمای نیشتمانی و داکۆکیکاری مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بەتەواوی پکهاتەکانیەوە بوە، هەروەها خەبات هەمیشە مینبەرێک بووە بۆ ئازادی رادەربڕین و فەرهەنگێک بۆ زمان و بیرورا جیاوازەکان لەهەرێمی کوردستان، بەم بۆنەوە تەئکید لە پاڵپشتی و ھەماھەنگی بۆ سەرکەوتنی بەرنامەو ھەنگاوەکانی ئایندەی رۆژنامەکە دەردەبڕین و تەمەنای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین …

مەکتەبی پەیوەندییەکان کوردستانی و عێراقی ( پ . د . ک )