گۆرانیبێژو هونەرمەندی گەورەی عەرەب و جیهان، فەیروز  لە نوێترین دەرکەوتنیدا، لەخوا دەپارێتەوە کە مرۆڤایەتی لە بەڵای کۆرۆنا بپارێزێت.

لە گرتەیەکی فیدیۆیدا کە کەناڵی ” ئەلعەرەبییە حەدەس ” بۆی تۆمار کردووە، فەیروز لە سوچێکی ژوورێکی ماڵەکەیدا دانیشتووە و کتێبێكی پیرۆزی بەدەستەوەیە دەپاڕێتەوە بۆ مرۆڤایەتی کە لە بەڵای ڤایرۆسی کۆرۆنا بیپارێزێت.