کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) روونکردنەوەیەکی لەبارەی دوو هەڵە لە ناوی ئەو لایەنانە بڵاوکردەوە کە کۆمەکیان بە کەمپینەکە بەخشیووە.

دەقی روونکردنەوەکە:

دوێنی لە بڵاوکردنەوەی لیستی ئەو بەخشینانەی تا ئێستا  پێشکەشی کەمپینەکە کراون بە داخەوە دوو هەڵە روویانداوە:

  • لە ژمارە ( 59) ی لیستەکەدا (شرکة غازی عنتاب/ دلێر مشهود امین ) دووسەد و پەنجا ملیۆن دیناری بەخشیوە کە بە هەڵە نووسراوە ( یەک ملیۆن دینار) .
  • لە ژمارە ( 38 ) لیستەکە ( شرکة دلنيا بۆ تأمين ) راستییەکەی کۆمپانیای ئاسیا بۆ تامین پارەکەی بەخشیوە کە بڕی پازدە هەزار یۆرۆیە .