ساسان دهروێش _ هۆڵهندا
من نامەوێت لێرەدا بگەڕێمەوە بۆ ئەوەی ئەم ڤیرۆسە چۆن سەری هەڵداوچۆن کۆتایی دێت ، ئەوە زۆری لەسەر ووترا ودەوتری بەبەردەوامی ، تەنها من باس لەوگەمە ترسناکە دەکەم کە لەپشت مردوەکانەوە هەن ، بەبێ ڕەچاوکردن و ناوهێنانی تەمەن لە تۆمارەکان کە دوور لەچاوی میدیکاران ژمارەکان دەبەخشنەوە ، گومان دروست بووە کە هەموو مردوەکان بەساڵاچوو یاخود هەڵکشاوەکانی تەمەنن لە خەڵوەتگاو نەخۆشخانەکان کە نەخۆشی درێژخایانیان هەیە ، لێرەوە سەرەداوی گەمەکە دەردەکەوێت ، ئەگەر بێت و دانیشتوانی ووڵاتانی ئەوروپا بە وڵاتانی ئەسکەندناڤیا و ئەمەریکا بەراورد بکەین بە دانیشتوانی کورد لە کوردستانی گەورە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بەردەوامی جەنگەکانەوە قوربانی ئەدرێ ڕێژەیەکی هێجگار بەرزە ولە چاوئەواندا ڕێژەکەیان شایانی باسکردنیە ، کەواتە ئەوان دوور لەجەنگ و ژیانی پڕلە خۆشگوزەرانی و کاسەی پڕ لەسکی تێر وخەندەی هەمیشەیی سەرلێوانیان ڕێژەی تەمەنی بەرزکردۆتەوە کە جاران لە 65 ساڵیدا خانەنشین دەبوون بەڵام ئێستا بۆتە 67 وڕەنگە لە داهاتووش بگاتە 70 ساڵی ، بەمەش کۆمەڵگەیەکی پیروپەکەوتەیان بۆخۆیان پێکەوەناوەو بەڕێژەیەکی زۆر کەمیش زیادبوونی منداڵ بوون لەناویاندا هەیە ، ئەوەی هەیە ساڵانە بەناوی جەنگ ودڕۆی سپی وخێرکردن بووڵاتانی ئاسیا ڕێژەیەکی زۆر پەنابەری گەنج وچاڵاک وەردەگرن بۆدەستی کار هەبن لە وڵاتەکەیان ، ئەوەشی هەیە لەنیوان وڵاتانی زلهێزی دنیا ڕێکەوتنێکە لەنێوخۆیاندا بەنهێنی وچەواشەکاری بۆ لەناوبردنی ئەم ڕێژەیە و هاوسەنگی دروستکردن لە نێوان مرۆڤ و زەوی وخاڵی کردنەوەی کۆمەڵێک گرفتی سیاسی وئابوری ، من هیچ کات لەگەڵ مرۆڤ کوشتنی تاک وبەکۆمەڵ نیم بۆ هیج کۆمەڵگەیەک بەڵام پێم واییە ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت نابێت بەربگرێتە بەرامبەرەکانی ، ئەوە ئاهی ناڵەو دایکی جگەرسوتاوان و سەرتاپا ڕەشی کوردە کەنیشتیمان و جگەر گۆشەکانی دەکرایە پێکی شەوە سوورەکانی ئەم دنیا گوێ لەلۆکە خنراوچاویلکە ڕەش لە چاویان کە پریشکی ئاگرەکەیان لە ئیمە دوورە ، بەهیوام پابەندبوون بەڕینماییەکانی تەندروستی و یاساکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەییە کورد هەمیشە ئاگری نەورۆز وبانگی سەربەخۆیی بچرێ .









