خهبات: پەریهان عومەر:-
هونەمەند ماهیر حەسەن هونەرمەندێکی دیاری كۆمیدیای ناو هونەری کوردییە، ئهو توانیوویهتی بهكاره كۆمیدیهكانی جەماوەڕێکی زۆر بۆ خۆی پهیدا بكات، تا ئێستا له چهندان دراما و فیلم و کورتە فیلم بەشداری کردووە، ئهو ساڵی 1979 دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکەم كاریشیان بەرهەمی تەیموری لەنگ بووه، هەمیشە هەوڵیداوە کارەکانی بەباشی جێبەجێ بکات، هەر چەنده باسی ئەم هونەرمەندە گەورەیە بکەین تەواو نابێت، ئهو لە ڕێگای دیدارێكی هونهرییهوه بهم شێوهیه وهڵامی پرسیارهكانی (خهبات)ی دایهوه.
* ئایا لە ئێستادا سهرقاڵی چ کارێکی هونەرین؟
سەرقاڵی چەند کارێکم لەوانەش فیلمێکمان له قۆناغی تەواو بووندايه، كارهكانی ئهو فیلمه لەدەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێت، جگه لهوه خهریكی بەرنامەيەكی تەلەفزيۆنين، ههروهها خەريكی نووسينی فلمێكی سينەمايم له %25 ى نووسينەكەیم تەواو کردووە، دوای ئەو فلیمه دەست دەكەمەوە بە تەواوکردنی نووسينی زنجيرە درامای ماڵی خەزورم.
* هەتاکەی ئامادەی کاری هونەری بکەیت؟
تا ئەو کاتەی لە ژیاندابم خزمەتی بینەرانی خۆشەویستم دەکەم.
* ئایا تاچەند وەزارەتی ڕۆشنبیری پشتگیری لە هونەر و هونەرمەندان کردووە؟
وەزارەتی ڕۆشنبیری دەبێت لەمەودوا بزانێت پشتگيری چ كارێكی هونەری دەكات، ئێمە پێویستمان پێی نیە و ناشبێت بەڵام، ئەرکی ئەو وەزارەتەیە كه پشتگيری لەو هەنگاوانە بکات کەدەبێتە هۆی پێشکەوتنی ڕەوتی هونەری کوردی.
* ئایا له ئێستادا ئاستی هونهری لە چ ئاستێکدایە؟
له ئێستای هونەردا نابێت هەمووشتێ زەربی سفربکەین، بڵێین هونەر لە ئاستێکی خراپ دایە، نا کاری باش و خراپیش دهكرێت، خراپەکان تێدهپهڕن، كەس ناوێری نزیکی كاری لاواز بكەوێت، داواكاريم ئەوەيە حكوومەت گوێ له هونەرمەندە به ئەزموونەکان بگرێت و ئاورێكی جدی لەكەرتی سينەما بداتەوه.









