ئه‌مڕۆ حه‌وت ئامێری هه‌ناسه‌دان پێشكه‌شی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر كران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگاکەش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا ببێت ئامێری هه‌ناسه‌دانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت، كه پێویستیان به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده.
ئه‌مڕۆ ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر حه‌وت ئامێری هه‌ناسه‌دانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر كرد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كۆرۆنا كه پێویستیان به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه.

د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رۆی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “40 ئامێری تری هه‌ناسه‌دانمان هه‌یه، ئه‌مڕۆش حه‌وت ئامێری ترمان به‌ده‌ست گه‌یشت، كه به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ته‌نها 5% توشبوانی كۆرۆنا پێویستیان به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌بێت، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا ببن، توانای دابینکردنی ئامێری هه‌ناسه‌دانمان بۆ ئەو کەسانە هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و شوێنانه‌ی كه حاڵه‌تی كۆرۆنای تیادا ده‌ستنیان ده‌كرێت، پشكنین بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و توشبوانەدا هه‌بوه.
به‌ڕێوه‌به‌رۆی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر باسی لەوەشکرد، “له دوێنێوه 76 پشكنینمان له ناحیه‌ی خه‌لیفان ئه‌نجامداوه، ئه‌وانەیه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، ئه‌وانه‌شی ئه‌نجامی پشكنینان نێگه‌تیڤ بوه له‌ژێر چاودێری ده‌بن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ”.









